Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
 

دەریاچەی ورمێ ئەگەر وشك بێت، پێشبینی دەكرێت كارەساتێكی ژینگەیی ڕوو بدات

دەریاچەی ورمێ، كە یەكێكە لە گرنگترین ناوچە ئاوییەكانی جیهان لە پانترین شوێندا پانییەكەی 65 كیلۆمەتر و لە كەمترین شوێنیشدا 15 كیلۆمەترەو درێژییەكەی 135-140 كیلۆمەترە و قووڵاییەكەی 16 مەترە، بەڵام ئێستا ئەو دەریاچەیە ڕوو لە وشكبوون دەكات و ئاستی ئاوەكەی بەڕادەیەك دابەزیوە، كە نیگەرانیی بەشێك لە پسپۆڕانی بواری زەویناسی و ژینگەپارێزی لێ كەوتووە و، جیا لەوەی ئەو دەریاچەیە 102 دوورگە لەخۆ دەگرێت لە ڕووی سروشتیشەوە دەریاچەیەكی دەوڵەمەندە و زیاتر 665 جۆری گیا12 جۆری باڵندە و 41 جۆری خرۆكە و 7 جۆری گیانداری دووژیانی تێدایە.
ئەو سروشتە دەوڵەمەندەی دەریاچەكە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ناچار كرد، كە لە دوایین ساڵەكانی حوكمی پاشایەتیی ئەو وڵاتەدا بەناوچەی پارێزراو و دواتریش بەپاركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی دابنێن.
سەرەڕای گرنگی و بایەخی دەریاچەكە، بەڵام ئێستا ئاستی ئاوەكەی بە ڕادەیەك دابەزیوە كە مەترسیی وشكبوونی لێ دەكرێت و، بەڕێوبەری گشتیی ژینگەی ئازەریاینجانیش ڕایگەیاندووە، كە %85 ی دەریاچەكە وشكبووە و پێشبینی وشكبوونی بەشەكەی دیكەی دەریاچەكەشی كردووە، ئاشكرایە كە وشكبوونی ئەو دەریاچەیە بە مەترسیی بۆ سەر ژیانی ئەو گیاندرانە دروست دەكات، كە دەریاچەكەیان وەك پەناگەی ژیان هەڵبژاردووە و، لە چەند ساڵی رابردوویشدا چەند زیانێكی زۆری بەركەوتووە و، بەو هۆیەوە بەهەزاران گیانداری دەریاچەكە لەناوچوون و، هەروەها بە بۆچوونی بەشێَك لە پسپۆڕانی بواری ژینگەپارێزی وەبەرهێنانی لە ڕادەبەدەری كانزاكان و چالاكی و كەمبوونەوەی باران و گرتنەوەی بەنداوەكان و دروستبوونی پرد لەسەر دەریاچەكە بەشێكن لە هۆكارەكان و، پێشبینی ئەوەیش دەكرێت كە وشكبوونی دەریاچەكە ببێتە هۆی كارەساتی ژینگەیی ناوچەكە، ئەوەیش بەهۆی سوێریی ئاوەكە و و چڕبوونەوەی گەردیلەكانی خوێ.