Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
 

ئیسفەنجێك چەوری نێو دەریا كۆدەكاتەوە

ژمارەیەك لەزانایانی سویسرا گەیشتە بەرهەمهێنانی مادەیەكی سیللیلۆزی نانۆیی كەدەتوانێ دەریا پاكبكاتەوە لەپەڵەچەوری سەرئاوكەوتوو كەزیانبەخشە بۆ ژینگە.
ئەو توێژینەوەیە بەرهەمی ناوەندی توێژینەوەكانی سویسرایە كەتوانییان لەمادەی ئیمبا مادەی سیلیلۆزی نانۆی سروشتی بەرهەمبهێنێت كەدەتوانێ دەریا پڕبكاتەوەە لەپەڵە چەورییە سەرئاوكەوتوەكان، كەبەهۆی دزەكردن یان نقومبوونی كەشتییە گوێزەرەوەكانی نەوتەوە لەنێو دەریادا روودەدات.
ئەو ئیسفنجە سیلیلۆرزییە لەتاقیگەدا تاقیكرایەوە كەلەتوانایدایە زەیتی مەكینە و سیلیكۆن و ئیسانۆل و ئەسیتۆن و كلۆرۆفۆرم پاك بكاتەوە.
ئەو ئیسفەنجە لەتوانایدایە پەنجا جار زەیت پاكبكاتەوەو بەكاربێت بەبێ ئەوەی شێوەكەی بگۆڕێت.
ئەو ئیسفەنجە لەمادەیەكی پێكهاتوو لەكاغەزی كۆن و پاشماوەی تەختە پێكهاتوە كەدواتر تێكەڵی ئاو كراوە و فشاری خراوەتەسەر و دواتر ساردكراوەتەوە.