Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
 

ڕێزلێنان پێشکەش بە خاتوو جوان احمد عبد للە لێپرسراوی ژمێریاری کۆمەڵەکەمان کرا

17/03/2019
17/3/2019 
ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز 
لە لایەن ئەندامی چالای کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز بەڕێز ژینۆ علی عارف عطار 
ڕێزلێنان پێشکەش بە خاتوو جوان احمد عبد للە  لێپرسراوی ژمێریاری کۆمەڵەکەمان کرا بە ئامادە بوونی سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز ئارارات زەردەشتی و 
ستافی کارگێڕی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز 
لە  بابەت مەبەست لە بەخشینی خەڵاتەکە کاک ژینۆ وتی 

/ ئامانجمە کە كارم لەگەڵ هەر هاوڕێیەكم كردبێت هەستم کردبێت له ئەداى من زياتر چالاكه. خەڵاتى شەخسی خۆم پێشكەش ى دەكەم. بێ جياوازى فكرى و ڕه نگ و و ڕەگەز. وه له بواره جياوازەكانى ژيانم كه كار و چالاكى دەكەم. ڕۆشنبيرى و ژينگه و  بوارى كۆمەڵايەتى و خێرخوازى ئامانج م پاڵپشتىيه هاندانه بۆ كارى جوانتر و باشتر. يەكتر قبوڵ كردن به هەموو مانا جوانەكان پەياممان دوو پات دەكەينەوه پێكەوه كار دەكەين بێ جياوازى و ماندوو بوون. دەست له ناو دەست هەتا پەياممان دەگەیەنین بە کۆمەڵگەمان. . پێكەوه جوانين له جياتى يه كتر شكاندن پێكەوه كار بكەين به بێ بەرژەوەندى تايبەتى / بەشانازیيەوه هاوڕێيەك و خوشكێكى زێده ئازيزم. ساڵانێك. له بوارى ژينگه دۆستى كارى ڕێكخراوەیی و خۆبەخشى دا. كار دەكات. منيش. وەك ئه ندامى كۆمەڵەى سەوز سوپاسيان دەكەم کە دیارییەکەیان لێ قبوڵ کردم